(ABNA24.com) "راب مەک ئەیر" باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگ کرا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ دوابەدوای قسە و لێدوانی بە دوور لە راستیی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە هۆی پاشڕەویی کوێرکوێرانە لە ئەمریکا و تۆمەتبار کردنی ئێران بە دەستێدابوون لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی کە لە دەریای عومان بۆ دوو گەمیی نەوتهەڵگر قەوما، باڵوێزی بەریتانیا لە تاران شەوی ڕابردوو بانگ کرایە وەزارەتی دەرەە.
"مەحموود بەریمانی" یاریدەری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی ئەورووپایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیداری باڵیۆزی بەریتانیادا بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵوێستی دژەئێرانیی لەندەن و بە ئاماژە بەو تۆماتەنەی بە بێ هیچ بەڵگە و سەنەدێک و تەنیا لە چوارچێوی سیاسەتی پاشڕەوی لەندەن لە واشینگتۆن هاتۆتە ئاراوە، داوای لە بەریتانیا کرد خۆی ببوێرێ کە پاشڕەوی کوێرکوێرانە لە سیاسەتە دوژمنکارانەی ئەمریکا دژ بە ئێران.
بەریمانی بە شەرمەزار کردنی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانەی واشینگتۆن و لەندەن دژ بە ئێران و ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری ئەوە بوو دەوڵەتی بەریتانیا ئەم مەسەلەیە شی بکاتەوە و پێداچونەوەیش بکات بە سەر هەڵوێستەکەی خۆیدا.
باڵیۆزی بەریتانیا لەو دیدارەدا ڕایگەیاند کە ئەو مەسەلە خێرا بە لەندەن ڕادەگەیەنێ.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە دوو گەمیی نەوتهەڵگر کە باری وڵاتی ژاپۆنیان پێبوو لە دەریای عومان ئاوریان تێبەر بوو.
یەکەی گەڕان و ڕزگار کردنی دەریایی سەر بە ناوەندی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران دەسبەجێ پاش ڕوودانی ئەو تەقینەوانە بە ڕزگار کردنی هەموو ستاف و سەرنشینانی ئەو دوو گەمییە، ئەوانی بۆ ئاراستە کردنی ڕاژەکاریی دەرمان و پزشکی باشتر بەڕێ کرد بۆ بەندەری جاسک هەڵکەوتوولە باشووری ئێران.
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٤٥
News ID: 951690
"راب مەک ئەیر" باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگ کرا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران.